له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردودا 45 راوێژكاری په‌رله‌مان خانه‌نشینكراون
06/11/2018
نه‌وا – سه‌عید عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
دوو رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دوایین راپۆرتیان له‌باره‌ی چاودێریكردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ته‌نها له خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌ماندا 10 دانیشتن كراوه و 39 بڕگه‌ی كار هه‌بوه، كه 29 بڕگه‌ی جێبه‌جێكراوه و 10ی دواخراوه، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوشدا 45 راوێژكاری په‌رله‌مان خانه‌نشینكراون.
ئه‌مڕۆ 6-11-2018 هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئینستتیوتی په‌ی به‌هاوكاری سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED)راپۆرتی دوانزه‌یه‌مینی پڕۆژه‌ی چاودێریی په‌رله‌مانی كوردستانیان له 42 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرده‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه له‌م خوله‌ی به‌هاره چه‌ندین پرۆژه یاسای گرنگی له‌به‌رده‌ست بوو، كه ده‌بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و په‌رله‌مانێكی به‌هێز په‌سه‌ند بكرێن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌یان كرد، له‌وانه پشتگوێ خستنی (یاسای چاكسازی له مووچه و خانه‌نشینی، به‌ركاركردنی یاسای نه‌هیشتنی بازرگانی كردن به‌مرۆڤ، درێژه‌دان به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له جیاتی هه‌مواركردنی به‌شێوه‌یه‌ك كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی، به‌ڵام په‌سه‌ندكردنی یاسایی تیرۆر و به‌ركاركردنی بازرگانی كردن به‌مرۆڤ، ناڕه‌زای چه‌ندین توێژه‌ر و ناوه‌نده رۆژنامه‌وانیه‌كانی لێكهوتهوه، هه‌رچی له باره‌ی په‌سه‌ندكردنی په‌یره‌وی نوێی ناوخۆی په‌رله‌مانیشه، سه‌ره‌نجی زۆری له‌سه‌ره.
راپۆرتی ناوبراو له بڕگه‌ی ده‌ركردنی یاسادا باس له‌وه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی ئه‌م خوله‌دا په‌رله‌مان(8) یاسا‌و (1) بڕیار و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ند كردوه له‌وانه‌ش (2)یاسای بهركاركردووه/ (1)یاسای درێژه پێداوه/ (3)یاسای هه‌وار كردووه/ (1)یاسای نوێی په‌سه‌ند كرووه/ (1)بڕیاری په‌سه‌ند كردووه/ له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی په‌یره‌وی نوێی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌وانه‌ش: به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ و یاسای دریژكردنه‌وه‌ی كاكردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و یاسای هه‌مواری سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره.
هه‌روه‌ها له‌و خوله‌ی به‌هاره‌دا 23 پرۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه له‌وانه‌ش پڕۆژه یاسای هه‌مواری په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه بریاری ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان و پرۆژه بڕیاری به جینۆسـایدناســاندنی كاره‌سـاتی شنگال و یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی راپۆرته هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌دا كه به پرۆژه‌ی چاودێری په‌رله‌مان ناسراوه پێشێلكارییه‌كانی په‌یڕه‌وی ناخۆ له په‌رله‌ماندا خراونه‌ته ڕوو له‌وانه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه له زۆرینه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا پێشێلی په‌یره‌و كراوه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان نامه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه به‌ڵام تا كۆتایی خولی په‌رله‌مانیش نه‌خرایه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كار رانه‌گه‌یه‌نراوه، یاخود ئه‌گه‌ر راشگهیهنرابێت به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌ندامان به فه‌رمی ئاگادار كراونه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ده‌وامیان نه‌كردووه‌و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانیشیان نه‌كردووه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هیچ ئیجرائاتێكیان به‌رامبه‌ر نه‌كراوه، له كۆی (39) بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی كار كه بۆ دانیشتنه‌كان دانرابوو، ته‌نها (29) بڕگه جێبه‌جێ كراوه و بڕگه‌كانی تر دواخراون، ئه‌و لیژنانهشی گۆڕانكاری له ئه‌ندامه‌كانی كراوه، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مان گۆڕنكارییه‌كان دانه‌نراوه.
هه‌رچی پوخته‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستانه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی خوولی چواره‌مدا ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردووه، 99 دانیشتن كه 352 بڕگه‌ی كاریان تێدا بووه، 196ی جێبه‌جێ كراوه و 156 بڕگه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها 309 پڕۆژه یاسا پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراون، 213یان یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه 96یان خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه، 33 پڕۆژه یاسا جێبه‌جێ كراوه 8 بڕیاریش په‌سه‌ند نه‌كراون. ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ 33 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه داواكراون له هۆلی په‌رله‌مان ئاماده‌بن به‌ڵام ته‌نها 13یان ئاماده بوونه، ته‌نها دوو ئه‌ندامیش له‌سه‌ر داوای خۆیان له په‌رله‌مان ئاماده بوونه، و هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه، 554 كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان كراوه، 149 ڕاپۆرت له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه نووسراون، 346 ڕاپۆرتیش پێویست بوو له‌سه‌ر پرۆ1ه یاساكان بنووسرێن، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 826 پرسیار ئاراسته‌ی حكومه‌ت كراوه‌و 524یان وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه 1183 ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش له كۆبوونه‌وه‌كان تۆماركراوه.
له‌باره‌ی ته‌واوی كاری په‌رله‌مانی ئینستتیوتی په‌ی ڕای خۆی ده‌بڕیوه و ده‌ڵێ: زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك پێویست به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵنه‌ساون، وه‌ك زۆری رێژه‌ی ئاماده‌نه‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، كۆنه‌بوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان، نه‌نوسینی راپۆرت له‌سه‌ر پرۆژه یاساكان، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌ركراون هیچ كامیان نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه یاخود پێشێلكراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان هیچ قسه‌یه‌كی هه‌بووبێت وه‌ك (یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، یاسای پێدانی بودجه‌ی حزبه‌كان، یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، یاسای سه‌ندوقی داهاته نه‌وتیی و گازییه‌كانیش كه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه).
ئینستتیوتی په‌ی ده‌شڵێت: بڕیاری تایبه‌ت به‌ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنی رۆژئاوای كوردستان: ئه‌م بڕیاره یه‌كێك له بڕیاره مێژوویی و باشه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان داده‌نرێت كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه، به‌ڵام بریاری ناونانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌پایته‌ختی ئاشتی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بوایه په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بكات.