كۆمپانیای تۆیۆتا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی لەسەرجەم لقەكانی لە ژاپۆن راگرت

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
كۆمپانیای تۆیۆتا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی لەسەرجەم كارگەكانی ژاپۆن رادەگرێت دوای ئەوەی زریانێكی كاریگەر دورگەكانی ژاپۆنی گرتەوە.
ماڵپەڕی تایبەت بە زانیاری ئۆتۆمبێل بڵاویكردۆتەوە، زریانێكی مێژویی بەهێز وڵاتی ژاپۆنی گرتۆتەوەو كاریگەری كردۆتە سەر ژێرخانی ناوخۆی وڵاتەكەو خێرایی با لە هەندێك ناوچەی باشور گەیشتۆتە 180 كیلۆمەتر كاتژمێرێكدا، خێرایی زریانەكە بارهەڵگرە زەبەلاحەكانی گواستنەوەی راگرتوە دەسەڵاتدارانی ناوچەكەش پێشبینی دەكەن بەمزوانە زریانەكە بگاتە تۆكیۆی پایتەخت و ناوچەكانی دەوروبەری، بەوهۆیەشەوە كارگەكانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی تۆیۆتاو هۆنداو نیسان بۆ ماوەیەك دادەخرێن.
باس لەوەشكراوە، ئەمە یەكێكە لە خراپترین زریانەكانی مێژوی ژاپۆن و بەپێی میدیا ناوخۆییەكان تائێستا سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو سەدان كەسیش برینداربون، هەر بەهۆی زریانەكانیشەوە كۆمپانیای تۆیۆتا كارەكانی بەرهەمهێنانی لەسەرجەم كارگەكانی خۆی لە ژاپۆن راگرتوە، هاوكات كۆمپانیای نیسان و هۆندا بڕیاریانداوە بەشێك لە لقەكانی كارگەكانیان دابخەن تا ئەو كاتەی زریانەكە هێور دەبێتەوە.
لە ژاپۆن ئەمە سێیەم كارەساتی سروشتییە كە تەنها لە مانگی ئابدا رویدابێت، ئەوەش دوای زریانی وێرانكەری ئەمبێل لە ناوەڕاستی مانگی ئاب و زریانی ماریا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group