لەدایكبوانی ساڵی 2007 دەتوانن دەنگ بدەن

7 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەرپرسێكی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا پرۆسەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان دەستپێبكاتەوە.
نەبەرد عومەر بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا پرۆسەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان دەستپێبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو كەسانەی لەدایكبووی ساڵی 2007ن دەتوانن سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن بۆ ئەوەی كارتی دەنگدان بەدەستبهێنن و بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن.
رونیشیكردەوە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت شوێنی دەنگدانیان بگوازنەوە دەتوانن سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group