نەوا-
ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتیمانیی عێراق و ڕاوێژكاری كاروباری ئەمەریكا لە دیدارێكدا، پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بڵاوی كردەوە، قاسم ئەعرەجی و دانیال ڕوبنستین ڕاوێژكاری كاروباری ئەمەریكا لە بەغدا، تاوتوێی گۆڕانكاری ناوچەكە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەعەرەجی ئاماژەی بەوەشداوە، لە دیدارەكەدا جەخت لە گرنگیی ڕۆڵی سەرەكی و كاریگەری عێراق لە ناوچەكە و لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی كراوەتەوە.