نەوا-
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەكەین لە ماوەكانی داهاتوودا هەرناردەكردنی نەوتی عێراق لە رێگای بەندەری جەیهانەوە زیادبكات و بگاتە 350 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە گفتوگۆداین دەربارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و لە ئێستادا بابەتەكە تاوتوێ دەكەین، بەڵام سەرپەرشتی و كۆنتڕۆڵی پڕۆسەكە ناكەین، چونكە لە بودجەی عێراقدا 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێكی نەوتی هەرێم دیاریكراوە.
باسی لەوەشكرد، وەك وەزارەتی نەوت بانگهێشتی سەرجەم كۆمپانیا بیانییەكانیان بۆ وەبەرهێنان و كاركردن لە نەوتی وڵاتەكەدا كردووە و دەرگایان كراوەیە و هیچ پاڵنەرێكی سیاسی كاریگەری لەسەر پڕۆسەكە نابێت.