سودانی بەدواداچون بۆ قەرزەكانی سەر بانكەكانی رەشیدو رافیدەین دەكات

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانكرد ئامادەكاریی بكرێت بۆ خێراكردنی پرۆسەی چاكسازی لە بانكەكانی رافیدەین و رەشید بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق  سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كرد كە تایبەتبو بە بەدواداچون بۆ رێكارەكانی چاكسازی هەردوو بانكی رافیدین و رەشیدو پێداچونەوەی كرد بە قۆناغەكانی كاركردنی چاكسازیی بانكیی كە حكومەت بۆ داڕشتنەوەو پەرەپێدانی بانكەكانی رافیدەین و رەشید پەسەندی كردون، هەروەها تاوتوێی پێداچونەوەیانی كرد بەپەیڕەوی ناوخۆ بەشێوەیەك لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و ئامانجەكانی چاكسازی بانكیدا بگونجێت.
هەر لە كۆبونەوەكەدا سودانی تاوتوێی قەرزەكانی هەردو بانكەكەو میكانزمەكانی دانەوەیانی كردوەو بەدواداچونیشی بۆ رێوشوێنەكانی دامەزراندنی بانكێكی نوێ بەناوی بانكی رافیدینی یەكەم كردوە كە بە دیدێكی جیاوازەوە كە تەكنەلۆژیای مۆدێرن و ستانداردی نێودەوڵەتی پەیڕەو دەكات یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی حكومەت لەبواری چاكسازی دارایی و بانكیدا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group