فوئاد حسێن: عێراق بەشێك نییە لە بەرەی موقاوەمە

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق بەشێك نییە لە بەرەی موقاوەمە و هەر گروپێك لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بێت نایاساییە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە رایگەیاند، دەستووری عێراق رێگە نادات هیچ گروپێكی چەكدار لە دەرەوەی دامەزراوە سەربازییەكانی عێراقدا بوونی هەبێت، رێگەپێدراویش نییە بە بڕیاری تاكلایەنە بڕیاری جەنگ بدرێت.
لەبارەی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆسەر ئیسرائیل فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی گروپە چەكدارەكانی عێراق لە چەند مانگی رابردوو ئەنجامیاندا، زیانی بە عێراق گەیاندووە و هیچ سوودێكیشی بۆ دۆزی فەڵەستین نەبوو، ئەگەر ئێران ببێتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل و رێككەوتن شكست بهێنێت، ئەوا عێراق و ناوچەكدا رووبەڕووی كارەسات دەبنەوە.
باسی لەوەشكرد، دەرفەتێك هەیە بۆ لێكتێگەشتن لەگەڵ گروپە چەكدارەكان و دووركەوتنەوە لە مەترسییەكانی هێرشی ئەمریكی یان ئیسرائیلی بۆسەر عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group