ژنە بەرپرسێكی پێشووی كەركووك بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵ رایگەیاند، بە غیابی سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بۆ بەپرسی پێشوی فەرمانگەی باجی كەركوك دەكراوە.
دەستەی دەستپاكی فیدراڵ لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، دادگای تاوانەكانی كەركوك بە " ئامادەنەبون" سزای شەش ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتو (هانا عەبدولكەریم حەسەن ئەلبەیاتی)، دەركردوە كە وەك بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە فەرمانگەی باج-ـی كەركوك كاریكردوە، بە پاسای ئەوەی بەرتیلی وەرگرتوە لەبەرامبەر ئەنجامدانی مامەڵەیەكی باج.
باسی لەوەشكرد، هەمان دادگا بە ئامادەنەبون" غیابی" بڕیاری چوار ساڵ زیندانیكردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتو دەركردوە بە تۆمەتی دەستكاریكردنی مامەڵەیەكی وەرگرتنی باج بۆ موڵكێك.
ئاشكراشكراوە، دادگا بڕیاریشداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵكی تۆمەتبارەكەوە و بڕیاری قەدەغەكردنی گەشت-یشی بەسەردا سەپێنراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group