نەوا-
هۆبەی تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە دانیشتوانی پارێزگاكە كە نیشانەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە منداڵەكانیاندا دەركەوت دەستبەجێ پەنا نەبەنە بەر دەرمانخانەو نۆرینگەكان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە، داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەو دەوروبەری دەكەن كە لەكاتی هەبونی هەر نیشانەیەكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشك لە منداڵەكانیاندا بەهیچ جۆرێك سەردانی دەرمانخانەو نۆرینگەكان نەكەن.
راشیگەیاندوە، ئەگەر سەردانی دەرمانخانەو نۆرینگەكانیشیان كرد بەهیچ جۆرێك دەرمانی دژە هەوكردن وەرنەگرن لەبەرئەوەی لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردندا رێگاو شێوەی دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە ئاسان نابێت و ناتوانرێت دەستنیشان بكرێت بەهۆكاری كاریگەری دەرمانی بەكار هێنراو، بۆیە ناتوانن دەستنیشانی ئەو نەخۆشیە بۆ هیچ نەخۆشێك بكەن كەپێش سەردانیكردنی بۆ نەخۆشخانەكانیان دەرمانی دەرەوەی بەكار هێنابێت.