گومانی توشبوون و گیان لەدەستدانی كەسێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە

22/03/2020

نەوا
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ رایگەیاند، گومانی توشبوون و گیان لەدەستدانی كەسێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، بۆیە داوای لە دانیشتوانی ئەو قەزایە كرد، بەمەبەستی مەراسیمی ناشتن و پرسە سەردانی هیچ شوێنێك نەكەن.

دەقی ئاگاداریەكە
ئاگاداری بەپەلە 
ئاگاداری دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەكەین كە هەر ئەمڕۆ ۲۲/ ۳/ ۲۰۲۰گومانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوراكەماندا هەیە ، تكایە هیچ كەسێك بەمەبەستی مەراسیمی ناشتن و پرسە سەردانی هیچ شوێنێك نەكات و لەماڵەكانی خۆتان بمێننەوە بۆ ئەوەی پارێزراوبن ...

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ 
۲۲/ ۳/ ۲۰۲۰


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group