نێردەی ڕوسیا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبوەوە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نێردەی تایبەتی ئیدارەی نوێی ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا كۆبوەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی گشتی سوریا، شاندێكی ڕوسیا بە سەرۆكایەتی میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیمەشق سەردانی ئەحمەد شەرع-ی كردوە و لەمیانی دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر پرسە سەرەكییەكان، لەوانە ڕێزگرتن لە سەروەری سوریا و یەكپارچەیی خاكی سوریا.
ئاماژە بەوەشكراوە، شاندەكەی ڕوسیا پشتیوانی خۆی بۆ "ئەو گۆڕانكارییە ئەرێنییانە"ی كە ئێستا لە سوریا ڕودەدەن دوپاتكردەوە، هەروەها، تیشك خرایە سەر ڕۆڵی ڕوسیا لە بنیاتنانەوەی متمانە لەگەڵ گەلی سوریا لە ڕێگەی ڕێوشوێنی كۆنكرێتی وەك قەرەبوكردنەوە و ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوە.
هەروەها ئیدارەی نوێی سوریا جەختی لەوە كردوەتەوە، كە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكان دەبێت چارەسەری هەڵەكانی ڕابردوو بكات و ڕێز لە ئیرادەی گەلی سوریا بگرێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەكانیان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group