نەوا-
كۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، پێویستە هاوكاری مرۆیی زیاتر پێشكەشی سوریا بكرێت و سزاكانی لەسەری دانراون هەڵبگیرێن.
فلیپۆ گراندی كۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، لەڕێگەی ئاژانس و رێكخراوەكانەوە هاوكاری دانیشتوان و ئاوارەكانی سوریا كراوە، بۆیە پێویستە ئەو سزایانەی كە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە بەسەر سوریادا سەپێنراون هەڵبگیرێن، چونكە خراپ بەڕێوەبردن لە سەردەمی حوكمڕانی دەسەڵاتی روخاوی بەشار ئەسەدداو سەپاندنی سزاكان بونە مایەی وێرانكردنی ئابوری ئەو وڵاتە.
كۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان راشیگەیاند، گرنگە یارمەتی خەڵكی سوریا بدرێت و سزا سەپێنراوەكان هەڵبگیرێن تاكو دەرفەت بۆ بە وەبەرهێنان و دوبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە بڕەخسێنرێت.