مەزڵوم عەبدی: چەك دانانێین و هەسەدەش هەڵناوەشێتەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەڵێت، چەك دانانێین و هەسەدەش هەڵناوەشێتەوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبییە رایگەیاندوە،  جگە لە رێككەوتن هەر رێكارێكی دیكە  لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە بواری سەربازییەوە كێشەی گەورەی لێدەكەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاریان نەداوە چەكەكانیان رادەست بكەین یان هێزەكانیان هەڵبوەشێنینەوە، بەڵام ئامادەن گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی سوپایەكی نیشتمانیی یەكگرتوو بكەین.
باسی لەوەشكرد،  پێشنیازی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشیان كردووە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە و ئەوانیش دژی بوونی هێزی جیاوازن لە سووریا، وتیشی، نوێنەری ئێمەش بانگهێشتی ئەو كۆبوونەوانە نەكراوە كە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی دەسەڵاتی كاتیی سوریا كە لەگەڵ گروپە چەكدارە جیاوازەكانی سوریا لەبارەی تێكەڵبوونیان بە سوپای سوریا كردوویەتی و پەیوەندییەكانی ئێمە و ئەحمەد شەرع لەسەر بنەمای كردارن، نەوەك وتار.
هەروەها سەبارەت بەوەی كە دەوترێت هەسەدە لە لایەن ئێرانەوە چەكی پێدراوە، مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، ئەوان چەكی ئێرانیان پێویست نییە، لەناویشیاندا درۆن، بەڵام هێزەكانی ئەمریكا رۆڵێكی كارا و گرنگیان لە هێوركردنەوەی دۆخەكە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group