كۆمكاری عەرەبی وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

16 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە لەكۆبونەوەیەكی نائاساییدا وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە لەبارەی قەدەغەكردنی چالاكییەكانی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین ( ئونروا).
كۆمكاری عەرەبی لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كۆبونەوەیەكی نائاسایی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە ئەنجام دەدەن، لە كۆبونەوەكەدا وەڵامی ئیسرائیل دەدرێتەوە لەبارەی قەدەغەكردنی چالاكییەكانی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا).
پەرلەمانی ئیسرائیل یاسایەكی پەسەند كرد تیایدا رێگا بە ئاژانسەكە نادات هیچ خزمەتگوزارییەك لە فەڵەستین پێشكەش بكات، بەوهۆیەوە وڵاتی ئوردن داوای لە كۆمكارەكە كردبو كە كۆبونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی قەدەغەكردنی ئونراوەوە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group