رۆمانۆسكی: كۆنترۆڵی ئاسمانی عیراق لە دەست ئێمەدا نییە

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاند: هەرێمی كوردستان نمونەی دیموكراسییەو دروستكردنی كونسوڵخانەیەكی گەورە لە هەولێر نیشانەی پابەندیی وڵاتەكەیەتی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
رۆمانۆسكی لە دیداری مێری لەشاری هەولێر رایگەیاند،  هەرێمی كوردستان سەرچاوەی بەشێكی گرنگە لە بازرگانی و وەبەرهێنانی ئەمریكا لەسەرتاسەری عیراق، هاوكات نمونەی دیموكراسییەو دەكرێت لە عیراقیش پەرەی پێبدرێت، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی 20ی ئەم مانگە ئەوەی سەلماندوە هەر بۆیە پەیوەندیی ئەمریكاو هەرێمی كوردستان یەكلایەنە نییە، بەڵكو دوولایەنەیە.
باڵیۆزی ئەمریكا وتیشی:  ئەمریكا ئەسمانی عیراقی بەكارنەهێناوە لەهێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چونكە كۆنترۆڵی ئاسمانی عیراق لە دەست ئێمەدا نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group