بەبۆنەی رۆژی جیهانی بنبڕكردنی گەندەڵیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتەكەی كاری زیاتری لەبەردەمدایە بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران.
لە راگەیەنراوێكدا سودانی باسی لەوەكردوە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی بنبڕكردنی گەندەڵیەوە تەئكید دەكەنەوە لەسەر بەردەوامی كاركردن بەكارنامەكەیان كە بنبڕكردنی چەندین نەخۆشیەو پێویستی سەرەكی سەروەریی یاسایە تا پێشكەشی كۆمەڵگاكەیانی بكەن.
سودانی راشیگەیاندوە، بەردەوامن لەسەر پشتیوانی دەزگا چاودێرییەكان، ئێستاش كاركردنی زیاتریان لەبەردەمدایە بۆ گەڕاندنەوەی دارایی گەلەكەیان و دەستگیركردنی گەندەڵكاران و بێبەشكردنیان لەو شوێنەی تیایدا خۆیان حەشارداوە لە هەركوێیەكی جیهاندا هەبن.