سەڵاحەدین بەهائەدین: پاش 55 رۆژ هەواڵی موچە بە موژدە بڵاودەكرێتەوە

پێش 4 هەفتە

نەوا-
سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ لێكتێگەیشتن و چارەسەری یاسایی وئاشتیانەی گرفتەكانین لەگەڵ بەغدا، بەڵام نابێت لەسەر حسابی مافی زەوتكراوی موچەخۆرانی هەرێم بێت و تەحایول بێت و دەشڵێت، بەڵێ، بۆ دابینكردنی قوت و ئازادی هاوڵاتیانی نیشتمان ‏نەخێر، بۆ گەندەڵی و نادادی و ئیستیغلالی سۆزی نەتەوەیی بۆمەرامی كەسی و حزبی.
سەڵاحەدین بەهائەدین لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس هەڵوێستی خۆی لەبارەی دواكەوتنی موچە راگەیاندوە و باسی لەوەكردوە، بەداخەوە گەیشتینە رۆژگارێك پاش 55 رۆژ هەواڵی موچە بە موژدە بڵاودەكرێتەوە.
سەڵاحەدین بەهائەدین دەڵێت، بەڵێ، بۆ قەوارەی دەستوری هەرێم، بەڵێ، بۆ دابینكردنی قوت و ئازادی هاوڵاتیانی نیشتمان ‏نەخێر، بۆ گەندەڵی و نادادی و ئیستیغلالی سۆزی نەتەوەیی بۆمەرامی كەسی وحزبی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group