نەوا-
لە هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە رۆژنامەنوسێكی تر كوژرا.
حكومەتی غەزە لە ڕاگەیانراوێكدا ئاشكرایكرد، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە رۆژنامەنوسێكی تر كوژرا.
راشیگەیاندوە رۆژنامەنوسەكە ناوی محەمەد بەسامە كارمەندی ئاژانسی هەواڵی ئەلئان بوە، بەهۆی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلەوە كوژراوە.
لە دەستپێكی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە تا ئێستا 141 رۆژنامەنوس كوژراون.