لە رۆژی روخانی سەدامەوە تا 5 رۆژ پشوی فەرمیە لە عیراق

پێش 4 هەفتە عێراق

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبۆوەو چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانی لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پشوەكانی جەژنی رەمەزانی كردوەو تیایدا ئەنجومەنی وەزیران رۆژەكانی پشوەكەی دیاریكردوە.
ئاماژەشكراوە كە بڕیاردراوە رۆژی سێشەممە 9-4 یەكەم رۆژی پشوەكانی جەژنی رەمەزان بێت و تاكو رۆژی شەممە 13-4 بەردەوام دەبێت، هەروەها دەوامی فەرمی فەرمانگەكان لە دامەزراوە حكومییەكان رۆژی یەكشەممە 14-4 دەستپێدەكاتەوە.
لە رۆژی 9/4 هەمو ساڵێك پشوی فەرمیە بەبۆنەی رۆژی كەوتنی پەیكەری سەدام حسێن لە گۆڕەپانی فیرەدەوس لەشاری بەغداو سەركەوتنی ئەو شەڕەی بەناوی پرۆسەی ئازادی عیراقەوە دەستپێكرد بۆ لەناوبردنی رژێمی سەدام حسێن، هەروەها بڕیاریش درا تەنها بۆ پێكهاتەی مەسیحی رۆژانی 31-3 و 1-4 پشوی فەرمی بێت بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئاشوریەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group