با مانگی ئازار بكەینە ‌رۆژی ئاشتبونەوەی مرۆڤ و سروشت

03/03/2024

نەوا-
لە رۆژی جیهانی ئاژەڵی كێویدا (3/ئازار)، ئێمە وەكو رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە وەكو خەمخۆرییەك بۆ ژینگەی كوردستان  رایدەگەیەنین ساڵ لە دوای ساڵ ئاژەڵ و باڵندە  مەترسی لە ناوچونیان زیاتر لەسەرە، ئەوەش بەهۆی نەبونی چاودێرییەكی باشی لایەنە پەیوەندیدارەكان . 
سەرەرای بونی یاسایەكی تایبەت بە ژینگە بەڵام وەكو سەرجەم یاساكانی تری هەرێمی كوردستان پشت گوێ خراوە.  
سەرەڕای بونی سایایی ژمارە 8ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستاندا، لە مادەی سی و یەك  برگەی پێنجەم  ئاماژە بە ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان كراوە بەم شێوەیە . 
راوكردن یان كوشتن یان گرتن یان دەست بەسەردا گرتن یان گواستنەوەی ئەو مەل و ئاژەڵانەی هەڕەشەی نەمانیان لەسەرە و گەڕاندنیان و خستنە روویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنی هێلانەكانیان یان شكاندنیانی هێلكەكانیان . 


هەركەسیێ سەرپێچی بكات بەم شێوەیە سزا دەدرێت، وێرای زیندانی كردنی لە  مانگێك كەمتر نەبێت و سزادەدرێت بە بری 150 هەزار دینار تا 200 میلۆن كەمتر نەبێت یان بە هەردوو سزاكە سزا دەدرێت، هەر كەسێك دووبارەی بكاتەوە سزاكەی دوو هێندە دەكرێتەوە .
لەم بۆنەیەدا ئەم چەند مەترسییە دەخەینەڕوو . 
1- بازرگانی كردن بە ئاژەڵ و باڵندەی كێوی لە كوردستان دوور لە یاسا بونی هەیە ئەمەش وای كردووە ببیتە هۆكارێك بۆ قڕكردنی لە رابردوو و لە ئایندەشدا . 
2- بە داخەوە  سەرەرای بونی یاسایی ژینگەیی لە پەرلەمانی كوردستان بەلام وەكو پیویست كار بەو یاسایە ناكرێت ئەمەش وای كردووە گرفتە ژینگەییەكان رۆژ بە رۆژ زیاتر بێت .
3- بە داخەوە بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی بونەتە هۆكاری لە ناوبردنی باڵندە و ئاژەڵی كێوی لە كوردستان دەگەرێتەوە بۆ بەرپرسانی حزبی  و سەربازی  ئەمانە نەك هەر نایكڕن بگرە بە شێوەی نایاسایی ڕاوی دەكەن.
4- ئێمە داوا دەكەین چەند ناوچەیەكی پارێزراو لە ناوچە شاخاوییەكان دروست بكرێت بۆ ئەوەی باڵندە و ئاژەڵەكان لە فەوتان رزگاریان بێت و لە ڕێگەی زاوزێوە زیاد بكەن .
5- هاوكاری رێكخراوە ژینگەییەكان بكرێت بۆ كاركردن لە بواری هۆشیاری لەناو گوندنشینان لە پێناو خزمەتكردنی باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكاندا . 
6- دروست كردنی هۆشیاری  بۆكەناڵەكانی راگەیاندن ، لە هەرسێ بواری بینراو بیسترا و خوێندرا . سەبارەت بە باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان .
7- زیاتر گرنگی بە ناوچەی گەرمیان بدرێت لەبەر ئەوەی بەهۆی شەری داعش و وشكە ساڵی و چۆڵبونی گوندەكان ، باڵندە و ئاژەڵەكان مەترسی لەناوچونیان زیاتر لێدەكرێت . 
8- بەشێكی زۆری ئاژەڵی بێ خاوەن . لەناو شار و شارۆچكەكان بونیان هەیە بونەتە هۆكاری پیس بونی ژینگە و مەترسی بڵاو بونەوەی نەخۆشی لە ناو هاوڵاتیاندا ، داوا دەكەین شوێنێكی تایبەت یان لە دەرەوەی شارەكان بۆ دروست بكرێت و لەوێ بەخێو بكرێن، ئەگەر نا بەشێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە رۆژانە لەناودەبرێن . 

    رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group