ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێكی سەبارەت بە پشوی فەرمانبەران دەركرد

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پێدانی پشو بە فەرمانبەران نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتەكان دەكات.
بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەكانی كردوە تیایدا راگەیەنراوە، بەمەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان پێویستە هەمو زانیارییەكانی خێزان لە فۆڕمدا تۆمار بكرێت بۆیە دەسەڵات دراوەتە وەزیرو سەرۆكی لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆئەوەی دەسەڵات بدەنە بەڕێوەبەری دامەزراوەكانیان تا بەگوێرەی پێویست مۆڵەتی رۆژێك یان زیاتر بدەن بە فەرمانبەرو ئەفسەرو كارمەندانیان.
راشگەیەنراوە مۆڵەتەكە بۆئەوەیە كە فەرمانبەرو ئەفسەرو كارمەندان لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بمێننەوە بۆ تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێریی و بەشێوەیەك رێكبخرێت كە كاریگەریی لەسەر دەوامی دامەزراوەكان و كاروباری هاووڵاتیان و خزمەتگوزارییەكان نەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group