باڵیۆزی فەرەنساو پارێزگاری كەركوك جەخت لە بەكارهێنانی وزەی پاك دەكەنەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پاتریك دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق سەردانی شاری كەركوكی كردو لەگەڵ رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق  پارێزگاری كەركوك گفتوگۆیانكردوە سەبارەت هاوكاری هاوبەشی نێوان عیراق و فەرەنساو كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر پارێزگاكە، هەروەها تیشكیان خستۆتەسەر سەر گرنگی هاوكاری و پەیوەندی فەرهەنگی لەگەڵ زانكۆ و پەیمانگەكان و سازدانی مەكۆیەك بۆ بزنسمانانی كەركوك لە بەغدای پایتەخت بە هاوكاری باڵیۆزخانەی فەرەنسا .
ئاماژە بەوەشكراوە كە لە كۆبونەوەكەدا جگە لە گرنگی سود وەرگرتن لە ئەزمونی فەرەنسا لە بواری بەكارهێنانی وزەی پاك، گرنگی بونی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان لە كەركوك و لەنێویاندا كۆمپانیا فەرەنسییەكان جەختی لەسەر كراوەتەوە چونكە كەركوك خاوەنی ژینگەیەكی سەرنجڕاكێشە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group