ئاسایشی نیشتمانی عیراق: ئەمیری كوردستانی داعش دەستگیر كرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەردوو دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و ئاسایشی سلێمانی پلانێكی مەترسیداری تیرۆر لە پارێزگا كەركوك پوچەڵ دەكەنەوە.
ئەرشەد حاكم وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، لە پرۆسەیەكدا لەسەر بەدەستگەیشتنی زانیارییە هەواڵگرییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی سلێمانی پلانێكی تیرۆریستی مەترسیدار لە پارێزگای كەركوك پوچەڵكرایەوە كە بەنیازبون دامەزراوەو كەسایەتییەكانی حكومەت بكەنە ئامانج بۆ تێكدانی رەوشی پارێزگاكە.
وتیشی: مەفرەزەكانیان توانیویانە تۆڕێكی چەكدارانی داعش هەڵبوەشێننەوە كە پێكهاتون لە 7 چەكدار كە لەنێوانیاندا كەسێك هەیە وەك ئەمیری كوردستانی داعش خۆی ناساندوە، هەروەها لە پرۆسەی هەڵكوتانەسەر ئەو چەكدارانە دوانیان خۆیان كوشت كە یەكێكیان دوای گەمارۆدانی خۆی لەناوبردوە.
 ئەرشەد حاكم راشیگەیاندوە، لە پرۆسەكەدا دەستیانگرتوە بەسەر فۆڕمی لایەنگرانی داعشدا لەگەڵ ئەو نوسراو و ئیمەیلانەی لەنێوانیاندا بوە، هەروەها چەندین كتێبی تر دەستیان بەسەردا گیراوە كە بیری توندڕەوی بڵاودەكەنەوە لەگەڵیشیدا هێزەكان توانیویانە دەستبەسەر فڕۆكەی بێ فڕۆكەواندا بگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group