كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات شەپۆلێكی بارانبارین باشووری كوردستان بگرێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بارانبارین باشووری كوردستان بگرێتەوە ئەگەری خۆڵبارینیش لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنباری عێراق هەیە.
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، باشووری كوردستان و بەشێكی عێراق دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك كە لە دەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەكات.
 ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەكرێت لە سبەی یەكشەممەوە لە باشووری كوردستان و بەشێكی عێراق باران ببارێت و ئەو كەشەش تاوەكو ئێوارەی دووشەممە یان بەرەبەیانی سێشەممە بەردەوام دەبێت.
 باسی لەوەش كرد، لێزمە باران لە بەشی زۆری باشووری كوردستان دەبارێت كە هەورەبرووسكەی لەگەڵ دەبێت، هەروەها ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە هەندێك ناوچە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group