بەهۆی هێرشكردنە سەر فەرمانبەرێكی سەرژمێریی خاوەن ماڵێك دەستگیر كرا

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لەپارێزگایەكی باشوری عیراق خاوەن ماڵێك هێرشی كردە سەر فەرمانبەرێكی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان.
عەباس زاملی پارێزگاری دیوانیەو سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پارێزگاكە رایگەیاندوە، لەكاتی پرسیاركردن بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان، خاوەن ماڵێك هێرشی كردۆتە سەر فەرمانبەرێكی سەرژمێریی گشتی و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراوە.
راشیگەیاندوە، سەرجەم رێكارە یاساییەكان بەرامبەر ئەو خاوەن ماڵە گیروەتەبەرو ئێستا دەستبەسەر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group