ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕگەیەكی لە كارنامەكەیدا سڕییەوە

30/09/2024 عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دانیشتنی رۆژی سێشەممە كارنامەكەی گۆڕی و دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسایەك سڕییەوە.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق ئەو كارنامەیەی بڵاویكردەوە بۆ دانیشتنی رۆژی سێشەممە 1-10 كشاندییەوەو كارنامەیەكی تری بڵاوكردەوە، تیایدا بڕگەی دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان سڕییەوەو لایبرد كە تایبەتە بەهەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە بۆ داگیركردنی هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵی كوردو توركمان لە كەركوك و ناوچەكانی تر.
كاروان یاروەیس وتوشیەتی: هەفتەی رابردو سەركردەو سەرۆكی فراكسیۆنەكانی شیعە بەڵینیاندا بە فراكسیۆنە كوردستانییەكان دوو رۆژ دوابخرێت و لەدانیشتنی داهاتودا دەخرێتەوە كارنامەی دانیشتن تاوەكو سوننەكان رازی دەبن، شیعەو سوننە دەیانەوێت دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری كەسێتی و پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ لەیەك رۆژدا ببێت تا سوننەو شیعەو كورد پابەندی دەنگدان بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group