بەهۆی پیسكردنی ژینگەوە خاوەن كارگەیەك دەستگیر كرا

پێش 2 هەفتە

هێزێكی پۆلیسی دارستان و ژینگە لەسەر پیسبونی ژینگەو خاك خاوەن كارگەیەك لە ناحیەی عەربەت دەستگیر دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، كارگەیەك لەسنوری ناحیەی عەربەت هەستاوە بەفڕێدانی پاشماوەی كارگەكەی لەو سنورە كە ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبونی ژینگەو خاك .
 ئاماژەشیكردوە، دوای بەدواچون لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت و لیژنەی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی  توانرا كارگەی سەرپێچیكار بدۆزرێتەوەو لەسەر بڕیاری دادوەر خاوەنی كارگەكە دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئەو تراكتۆرەشی كە پاشماوەكەی پێ گوازراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی باسی لەوەشكردوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی كارڕای یاسایی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group