مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە كرێكاران دەكەن

پێش 2 هەفتە

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لە رۆژی جیهانیی كرێكاراندا پەیامیان بڵاوكردەوە.
بە بۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە مەسرور بارزانی رایگەیاندوە: پیرۆزبایی لەسەرجەم كرێكارانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم، ئەرك و ماندوبون و رۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانكردنەوەو پێشخستنی ئابوری كوردستاندا بەرز دەنرخێنم، لەم بۆنەیەدا پابەندبونی حكومەتی هەرێم لە پێناو باشتركردنی ژیانی كرێكاران و پاراستنی مافەكانیان لەڕوی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینكردنی مافە یاساییەكانیان دوپات دەكەینەوە.
هاوكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت: 1ی ئایار تەنها بۆنەیەك نییە بۆ پیرۆزبایی كردن لە كرێكاران، بەڵكو ئەم بۆنەیە دەبێت هاندەرمان بێت بە هەمو لایەكەوە تا مافەكانی كرێكاران زیاتر بچەسپێنین و دۆخی كاركردن لە كوردستان باشتر بكەین، لە ماوەكانی رابردودا هەوڵماندا لەڕێی هەمواركردنەوەی یاسا بەركارەكان و هەروەها رێنمایی دەستی كاری بیانیەوە زیاتر دەستەبەری ماف و ژیان و گوزەرانی كرێكاران بكەین. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group