11 كەس بە تۆمەتی جیاواز لە بەغدا و بابل دەستگیر دەكرێن

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
پۆلیسی فیدراڵی عیراق چەند تۆمەتبارێك لە بەغدا و بابل دەستگیر دەكات و دەستیش بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا دەگرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵە ئەمنییكانی یەكەكانی پۆلیسی فیدراڵی عیراق و بە پاڵپشتی هەوڵە هەواڵگرییەكان، توانرا 11 تۆمەتبار بە تاوانە یاساییەكانی، تیرۆر، شەڕ، مادەی هۆشبەرو چەند تاوانێكی تر لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای بەغدا و بابل دەستگیر بكرێن.
باس لەوەشكراوە،  لەكاتی ئەنجامدانی ئەركی گەڕان بەدوای چەكی بێ مۆڵەتدا لە ناوچەكانی (شوهەدا بەیاع) توانرا دەست بەسەر 2 چەكی جۆری كڵاشینكۆف، 6 مەخزەن، 99 گوللەدا بگرن، هەروەها تۆمەتباران لەگەڵ چەكانەی كە پێیان بوە رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group