پێشانگایەك بۆ جلی كوردی پیاوان كرایەوە

26/02/2019 هەمەڕەنگ

نەوا - رۆژیار سیروان - سلێمانی 


سێیەمین پێشانگای جلی كوردی لە سلێمانی دەكرێتەوە و چەند دیزاینێكی نوێ دەهێنرێتە نێو كەلتوری جلی كوردیەوە.
رۆژی سێشەممە لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە بینای سەرای شاری سلێمانی پێشانگایەك لە ژێر ناوی (گەرانەوە بۆ كەلتوری نەتەوەیی كورد)  تایبەت بە پۆشاكی كوردی پیاوان كرایەوە و زیاتر لە 25 جۆر لە دیزاینی تێدا نمایش كرابوو. 
 شێخ بورهانی شێخ محمدی خەرنوكی ، بەرپرسی پێشانگاكە بە رادیۆی نەوای راگەیاند، ئامانجمان لە پاراستنی كەلتوری نەتەوەیی میلەتی كوردە، بەدەر لەوەی مۆدێلی جلە كوردیە كۆنەكان زیندوو دەكەینەوە، چەندین دیزاینێكمان هێناوەتە ناو جلی كوردیەوە  .
وتیشی ، ئەمساڵ 25 قاتمان نمایش كردوە لە ناویاندا چوار دیزاینی تازەیە ئەوانیش دیزاینی پێشەوا قازی، بابانیەكان، مەلیكی و سەرۆكن، مەبەستمان لێی ئاشناكردنی گەنجانە بە جلی نوێ و گەرانەوەیان بۆ مێژووی كۆنی كورد. 
سەبارەت بە كەمبونەوەی لەبەر كردنی جلی كوردی لە ناو گەنجان وتی، بە داخەوە حكومەت خۆی سەرچاوەیە تا جلی كوردی لەبەر نەكرێت زوڵمیان لە جلی كوردی كردوە رۆژێكیان بۆی داناوە، ئەگەر بێت و بتوانرێت لە دام و دەزگا و قوتابخانەكان رێگا بدرێت لەبەر بكرێت دڵنیام هەمووان لەبەری دەكەن ئێستاش بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری هۆكارێكە نەتوانرێت چەند جۆرێك جل بكڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group