وادەی راگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری دانیشتوان دیاریكرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوان وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری دانیشتوان دیاری كرد.
دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوان  لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رێژەی ڕوماڵكردنی تاك و خێزان لە 100% نزیكبوەتەوە، كە بەرزترین ڕێژەیە كە لە مێژوی سەرژمێرییەكانی عێراقدا تۆماركراوە.
وتیشی، ئەنجامە سەرەتاییەكان لەم هەفتەیەدا ڕادەگەیەنرێت، لەهەمانكاتیشدا پێزانینی قوڵی خۆی بۆ هەوڵەكانی پارێزگار و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان لە سەرجەم پارێزگاكان دەردەبڕێت بۆ ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی پێشكەشیان كردوە بۆ ئەم پرۆسەیە كە نوێنەرایەتی گرنگییەكی ناوازە دەكات بۆ ئێستا و داهاتوی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبردنی پڕۆژەی سەرژمێری دانیشتوان و سەركەوتنەكەی جێبەجێكردنی ئەركەكانی حكومەت پشتڕاستدەكاتەوە، هەروەها، ئەنجام و دەرئەنجامەكانی ئەم سەرژمێرییەش كاریگەرییەكی باشیان دەبێت لە ئاراستەكردنی ڕێگاكانی گەشەپێدان بەرەو ئامانجە دروستەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group