چوارشەممەی داهاتو سودانی سەردانی ئێران دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بڕیارە ئەم هەفتەیە سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، رۆژی چوارشەممەی داهاتو 8-1 محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.
راشیگەیاندوە، لەو سەردانەدا سەرۆك وەزیران پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان هەردو وڵات و رێگاكانی پەرەپێدانی گفتوگۆ دەكات، لە هەمانكاتدا لەسەر رۆشنایی سەردانی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بۆ بەغدا لەمانگی ئەیلولی رابردو و ئەو گۆڕانكاریانەی بە ناوچەكەدا تێدەپەڕێت، سەردانەكە ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group