لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە گەرمیانن

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە ناحیەی رزگاری بەسەر دەكرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری عیراق، لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵ لە كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیان بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی (DNA) لە ناحیەی رزگاریان بەسەركردۆتەوە.  
لیژنەكە سەر بە پزیشكی دادوەری و دامەزراوەی شەهیدانی حكومەتی عیراقن بۆ جاری دوەمە دێنە گەرمیان و لە رۆژی یەكشەممە 24/11 دەستبەكار دەبن و ماوەی چەند رۆژێك كاردەكەن و سامپڵی خوێن و بەڵگەنامە لە كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیان وەردەگرن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی (DNA) بۆیان.
راشگەیەنراوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیكردۆتەوە لە پشتیوانیكردن لە كارەكان و دابینكردنی پێداویستیەكان و چارەسەری هەر كێشەو گرفتێكی  بێتە پێش پرۆسەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group