وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بارەی هەڕەشەكانی ئیسرائیل راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عیراق داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی رابگرێت و دەڵێت ئیسرائیل دەیەوێت بازنەی ئاڵۆزییەكان بەرفراوان بكات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، پەیامی قەوارەی ئیسرائیلی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، بەشێكە لە سیاسەتێكی سیستماتیكی بۆ دروستكردنی تۆمەت و بیانو بە ئامانجی فراوانكردنی ململانێكان لە ناوچەكەدا .
ئاماژەی بەوەشدا، عێراق پایەیەكی سەقامگیرییە لە ناو وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتییەكەیدا، لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین پابەندی تێدایە بە بنەماكانی میساقی نەتەوە یەكگرتوەكان.
باسی لەوەشكرد، پەنابردنی عێراق بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لەو پەرۆشیەوە دێت بۆ ئەوەی ئەنجومەن ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەجێبهێنێت.
رونیشیكردەوە، عێراق داوای هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی ئیسرائیل لە ناوچەكە و دەستەبەركردنی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، كە یارمەتیدەرە بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
باسی لەوەشكرد، عێراق دانی بەخۆیدا گرت سەبارەت بە بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ بەئامانجگرتنی وڵاتێكی دراوسێ، جەختی لەسەر گرنگی دەستێوەردانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردەوە بۆ ڕاگرتنی ئەم ڕەفتارە شەڕانگێزانەیە كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان پێكدەهێنن.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، عێراق داوای كردوە ئەو نوسراوە بۆ وڵاتانی ئەندام بگوازرێتەوە و وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی بخرێتە سەر ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group