عیراق بەنیازە قەرز بداتە خاوەن ئەو حەوزانەی ماسی بەخێو دەكەن

18/07/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بەنیازە قەرز بداتە خاوەن ئەو حەوزانەی ماسی لەسەر هەردو روباری دیجلەو فورات بەخێو دەكەن.
مەهدی سهر بریكاری كارگێڕی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندوە، كەمبونەوەی ئاوی هەردو روباری دیجلەو فورات بەتایبەت لەلایەنی توركیاوە كاریگەرییەكی زۆری كردۆتە سەر كۆكردنەوەی ئاو بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەت داوایكردوە ئەو دەریاچانەی بە زیادەڕۆیی كراونەتە سەر روبارەكان لاببرێن ئەمەش بۆتە هۆی كەمكردنەوەی ماسی لە بازاڕەكانی ناوخۆداو نرخەكەی بەرزكردۆتەوە.
سهر ئاماژەیكردوە، وەزارەتەكیان بەهەماهەنگی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان هەستاون بە دروستكردنی دەریاچەی داخراوی قوڕیین و مۆڵەتیانداوە بەمەرجێك كە ژینگەیەكی لەبار بگونجێنن بۆ بەخێوكردنی ماسی لە هەردو روباری دیجلەو فورتدا، هەروەها رێوشوێنیشیان گرتۆتەبەرو لەگەڵ بانكی ناوەندی و بانكی كشتوكاڵی گفتوگۆیان كردوە كە قەرز بدرێت بە خاوەن دەریاچەكان تاكو ماسی تیادا بەخێو بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group