پزیشكەكان كۆمەڵێك خواردن پێشنیار دەكەن بۆ دابەزاندنی كێش

16/07/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی وتەی پزیشكەكان و پسپۆڕان چەند خۆراكێكی بەسود هەن كە یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی كێشی مرۆڤ لەكاتی خواردنیاندا .
ماڵپەڕی سعودیە ئەلیەوم بڵاویدەكاتەوە، ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین كێشی جەستەمان لە زیادبون بپارێزین چونكە هەندێك خۆراك دەبنە هۆی زیادبونی كێش، بۆیە بەپێی رونكردنەوەیەكی پزیشكەكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك دەبێت پێداچونەوە بەو خۆراكانەدا بكەین كە یارمەتیدەرن لە كێش كەمكردنەوە، هەر بۆیە چەند پێشنیارێك خراونەتەڕو كە ئاماژە بەو خۆراكانە دەكات كە كاریگەرن لەسەر دابەزاندنی كێش.
باس لەوەشكراوە، چەرەسات و میوەكان تریپتۆفان و میلاتۆنین و سیرۆتۆنین و مەگنیسیۆمیان تێدایە كە یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی كێش و لە هەمان كاتیشدا كوالێتی خەو باشتر دەكەن و كاریگەری لەسەر قوڵایی خەو و برسێتی هەیە، هەروەها ئەناناس و پرتەقاڵ و مۆز و گێلاس و بادەم و گوێز، هۆڕمۆنی میلاتۆنینی تایبەت بە خەوتنیان تێدایە.
ئەوەش دەخرێتەڕو، بەپێی وتەی پزیشكان و پسپۆڕان كاجو و فستق و تۆوی كاڵەك مەگنیسیۆمی تێدایە، كاتی گونجاویش بۆ خواردنی 2 بۆ 4 كاتژمێر پێش خەوتنە و لە كاتەكانی ئێواراندا گونجاوە كە بخورێت.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group