بابەتەكانتان بنێرن بۆ رادیۆی نەوا

05/06/2023

نەوا-
لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر فەراهەمكردنی ژینگەیەك و ژیانێكی تەندروست بۆ هاووڵاتیانمان، (رادیۆی نەوا) وەك دەستپێشخەریەك رایدەگەیەنێت، لە درێژەی بەردەوامبونی كاروانی كاری رۆژنامەوانی لەهەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان كە ماوەی زیاتر لە 18 ساڵە بەردەوامەو لە بیسەران و خوێنەرانی دانەبڕاوە، بەشێكی زۆری كارە رۆژنامەوانی و بابەتە بڵاوكراوەكانی لە رادیۆ و سایت و سۆشیال میدیادا تەرخان دەكات بۆ پاراستنی ژینگە، تا لەرێگەیەوە خزمەت بە هۆشیاركردنەوەی تاكی كۆمەڵگەكەمان بكات و ژیان و ژینگەیەكی تەندروست بۆ ئێستاو ئاییندەی نەوەكانمان بەدیبهێنێت كە هەمومان لەبەردەم ئەو هەڕەشەیەداین كە روبەڕوی گۆی زەوی بۆتەوە لە گۆڕانكاری كەشوهەواو پیسكردنی ژینگەكەمان بەدەستی خۆمان.
بۆیە داوا لە بیسەران و خوێنەرانمان دەكەین لەهەركوێیەكی سەر ئەم گۆی زەویە دەژین و پەیامی رادیۆكەمانیان پێدەگات، هاوكاربن لە ناردنی هەواڵ و وتارو وێنەو ڤیدیۆكانیان لەرێگەی (پەیج و ئیمەیلی تایبەتی رادیۆی نەواو تێلگرام و واتسئاپەوە) بۆ وەرگرتنیان و بڵاوكردنەوەیان جا هەر كارێك كە زیانی هەبێت بۆ ژینگە بە ئامانجی هۆشیاركردنەوە یاخود هاندان بێت بۆ پاراستنی ژینگە بە سوپاسەوە بڵاویان دەكەینەوە.
بابەت و وێنەو ڤیدۆكانتان بنێرن بۆ پەیجی رادیۆی نەوا لە فەیسبوك و ئەم ئیمەیلەی خوارەوە:-
[email protected]
یاخود تێلگرامی و واتسئاپ بە ژمارە:- 
0750-989-6060
بۆ پەیوەندیكردن :-
0770-908-6060

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group