ئیسرائیل: په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ دوو ولاتی دیكه‌ی كه‌نداو ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌

16/08/2020 جیهان

نه‌وا
وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی تری عه‌ره‌بی له‌ كه‌نداو ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.
ئێلی كۆهێن وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی وت، دوای ئیمارات هه‌ر یه‌ك له‌ به‌حره‌ین و عومانیش په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤ ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.
وتیشی، جیا له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شێك له‌ وڵاتانی ئیسلامی ئه‌فریقاش هه‌وڵی ئاساییكردنه‌ویه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ده‌ن و له‌ سه‌رو هه‌موشیانه‌وه‌ سودان هه‌نگاوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ناوه‌.
ئیمارات سێهه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی و یه‌كه‌م وڵاتی كه‌نداوه‌ كه‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ه‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاندووه‌.
هه‌ر یه‌ك له‌ ئێران، توركیا و گروپه‌ فه‌له‌ستینیه‌كان دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیمارات ده‌ربڕیوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group