نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئیتر دەبێت دان بەوەدا بنرێت سەردەمی چەك و توندوتیژی و تیرۆر بەسەر چوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندوە، ئێمە داهاتوی ئەم وڵاتەین هیوادارین ساڵانێكی زۆر لە خزمەت توركیادا بین، ئەوانەی كە لە هەمو هەڵبژاردنێكدا لەگەڵ رێكخراوە جوداخوازەكان هاوڕێ دەبن، بۆیان نییە هیچمان پێبڵێن.
وتیشی: هیوادارین ئەو ناكۆكییەی كە بەهۆی رێكخراوی جوداخوازەوە لەنێوان گەلەكەمان هاتوەتە ئاراوە بەبرایەتی و رێزی بەرامبەرەوە پڕی بكەینەوە، جوداخوازەكانیش هەرچی زوە چەكەكانیان دابنێن دەنا خۆمنان پێیان دادەنێین لەوە زیاتر رێگەی سێیەم نیە، بۆیە پێویستە هەمو لایەك دان بەوەدا بنێن كە سەردەمی چەك، توندوتیژی و تیرۆر بەسەر چوە.