لە موحەرەمدا زۆرترین بەكارهێنەری فەیسبوك و تیكتۆك لە كەربەلا تۆمار كراوە

18/07/2024 عێراق

نەوا-
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق ئاشكرایكرد، بەگوێرەی زانیارییەكانی  پەیوەندیكردن و ناردنی نامەو بەكارهێنانی ئینتەرنێت، لەماوەی 10 رۆژی یەكەمی مانگی موحەڕەمدا لە پارێزگای كەربەلا زۆرترین بەكارهێنەر هەبوە.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەكە ئاماژەی بەوە كردوە، لەماوەی ئەو 10 رۆژەدا 24 ملیۆن و 500 هەزار كەس هاوبەشیان لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا كردوە كە تیایدا 95 ملیۆن و 500 هەزاریان پەیوەندی تەلەفۆنی بون و 46 ملیۆن و 600 نامەش نێردراون.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق باسی لەوەشكردوە، لەبارەی بەكارهێنانی ئینتەرنێتەوە بڕی 3.5 تێرابایت گواستنەوە هەبون، زۆرترین كەسیش ئینتەرنێتیان بەكارهێناوە بەتایبەت تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كە بڕی بەكاهێنانی 864 گێگابایت بوە، دواتر تیكتۆك پلەی دوەمی گرتوەو لەدوای ئەوانیش ئینستاگرام و واتسئەپ و تێلیگرام هاتون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group