چوارچێوەی هەماهەنگی: دەتوانین بە زۆرینەی دەنگ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێرین

18/07/2024 عێراق

نەوا-
چوارچێوەی هەماهەنگی  ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری ڕێك نەكەوتنی لایەنە سیاسیەكان بۆ دانانی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، دەتوانین بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێرین.
عەلی بەلداوی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگیی دەڵێت، لەبارەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانەوە ئەو وادەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هێزە سیاسیە سوننیەكان دیاری كردبوو، خەریكە كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ماوەی نزیكەی حەوت مانگە پەرلەمان سەرۆكی هەڵنەبژێردراوە، بۆیە دەتوانین بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی بكینەوە، بەڵام چاوەڕێی ڕێككەوتنی كۆتایی سوننەكان دەكات.
باسی لەوەشكرد، بە هێزە سیاسییە سوننیەكانیان ئاگەدار كردۆتەوە كە كاندیدیك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاری بكەن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەن، لە حاڵەتی ڕێك نەكەوتنیشیان، ئەوكات دانیشتنێكی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوە دەبەن و ئەم پرسە یەكلایی دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group