بایدن داوای قەدەغەكردنی ئەو چەكە دەكات كە لەهەوڵی تیرۆركردنی ترەمپدا بەكارهاتوە

17/07/2024 جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا داوای كرد گرژییەكانی سەر ئاستی سیاسی لە وڵاتەكەی كەم بكرێتەوە و هەوڵیش بدرێت دۆخەكە هێور بكرێتەوە.
جۆ بایدن لە وتارێكدا لە لاس ڤێگاس پێشكەشی كرد تیایدا بە ئاماژەی زیادبونی گرژییەكان لەسیاسەتی ئەمریكادا كردو وتی: هەمو كەسێك بەرپرسیارە لە بانگەوازكردن و سەركۆنەكردنی هەمو جۆرەكانی توندوتیژیەك، نابێت ئەوەمان لەبیربێت ئێمە لە ئەمریكا دوژمن نین، هاوڕێ و دۆستی ئەمریكاین.
جۆ بایدن داواشی كرد، نەرمی لە سیاسەتدا بكرێت بانگەوازكردنیش بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لەسیاسەتدا سەبارەت بە توندوتیژی رێگریی ناكات لە وتنی راستییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا كاتی ئەوە هاتوە كە چەكی  AR-15 كە لەهەوڵی تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ بەكارهێنراوە لە ئەمریكا قەدەغە بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group