عیراق هەوڵی گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی بەلەمەكەی ئیتاڵیا دەدات

16/07/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە هەوڵی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو كۆچبەرانەدایە كە لە نزیك ئیتاڵیا بەلەمەكەیان ژێرئاو كەوت و ژمارەیەكیان گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق كە ئاڕاستەی باڵیۆزخانەكەیانی لە رۆما كردوە تیایدا رایگەیاندوە، لەلایەن نوسینگەی سۆران عومەر پەرلەمانتاری عیراق ئاگادار كراونەتەوە كە بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك كەناراوەكانی ئیتاڵیا ژێرئاو كەوتوەو ژمارەیەك هاوڵاتی عیراق بێسەروشوێن بون كە نزیكەی 76 پەناری تیادا بوە كە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی تریشیان تیادا بوە.
لە نوسراوەكەدا ناوی 16 كۆچبەر هاتوە كە لەو روداوەدا گیانیان لەدەستداوەو وەزارەتی دەرەوەی عیراق داوای لە باڵیۆزخانەكەی لە رۆما كردوە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا بكات بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو قوربانیانە بۆ عیراق لەپاش جێبەجێكردنی رێكارە پێویستەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group