لەبەغدا ساڵیادی شكستهێنانی كودەتا سەربازیەكەی توركیا كرایەوە

15/07/2024 عێراق

نەوا-
باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا هەشتەمین ساڵیادی شكستهێنانی كودەتا سەربازییەكەی 15ی تەمموزی كردەوە.
ئانل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە بەغدا لە وتارێكدا رایگەیاند، ئەو شەوە هەوڵدرا ئیرادەی نیشتمانی بە زەبرو ساختەكاری سەركوت بكرێت، كەسێك ئ بە ناوی فەتحوڵڵا گولەن كە ساڵانێك لەلایەن هێزە ئیمپریالیستەكانەوە گەورە كرا هەوڵیدا لە رێگەی بریكارە ناوخۆییەكانیەوە دەست بەسەر دامەزراوە دیموكراسییەكاندا بگرێت و بەهاكانی كۆماری توركیا بكاتە ئامانج.
وتیشی: رێكخراوی گولەن دزەی كردە ناو سوپای توركیاوەو هەوڵیدا دژی ئیرادەی نیشتمانی بوەستێتەوەو سەرۆكایەتی كۆمار، سوپا، پەرلەمان، یەكەكانی ئاسایش و هەواڵگریی و دەزگاكانی راگەیاندن بكاتە ئامانج، بەڵام لە سایەی دانایی دامەزراوەكان و پێداگریی گەل نەیانتوانی بەئامانجەكەیان بگەن.
شەوی 15-7-2016 كودەتایەكی سەربازی لە توركیا كرا، دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە رێگەی (فەیس تایم)ـەوە داوای لە لایەنگرانی ئاكەپە كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان، لەو رێگەیەوە كودەتاكە شكستیهێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group