بابەكر زێباری: داعش هیچ مەترسییەكی بۆ سەر هەرێمی كوردستان نیە

14/07/2024

نەوا-
بابەكر زێباری راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داعش تائێستا لە عیراق چالاكەو هۆكاری سەرەكی نەبونی سەقامگیریی سیاسییە.
بابەكر زێباری لە لێدوانێكدا بۆ سایتی فەرمی پارتی رایگەیاندوە: زیادبونی كردەوەكانی داعش لە عیراق بە گشتی و ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە داعش هێشتا چالاكەو هۆكارەكەشی زیاتر بۆ ناكۆكی نێوان سوننەو شیعە دەگەڕێتەوە، هەروەها دۆخی سیاسی لە عیراق سەقامگیر نیەو تاوەكو بەو شێوەش بێت داعش هەر چالاك دەبێت.
زێباری راشیگەیاندوە: ئەوەی گرنگە هەرێمی كوردستان هێڵێكی بەرگریی بەهێزی دروستكردوەو داعش توانای نییە ئەو هێڵە ببەزێنێت، ئەگەر ئەوەش بكات خەڵكی هەرێمی كوردستان رێگە نادەن كارێكی لەو شێوەیە بكەن، بۆیە داعش هیچ مەترسییەكی بۆ سەر هەرێمی كوردستان نیەو مەترسییەكانی زیاتر بۆ سەر عیراقن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group