عەتەبەی عەلەوی: بە روبەڕی 25 هەزار مەتر چوارگۆشە نایلۆنی سورمان راخستوە

13/07/2024 عێراق

نەوا-
ئەمیندارێتی گشتی عەتەبەی عەلەوی لە عیراق رایگەیاند، هەمو ئامادەكارییەكانیان كردوە بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكارانی 10ی موحەرەم.
حەیدەر عیساوی جێگری سەرۆكی بەشی كاروباری خزمەتگوزاری لە عەتەبەی عەلەوی لە پارێزگای نەجەف رایگەیاند، پلانی خزمەتگوزاری تەواوەیان داناوە بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران لە 10 رۆژی یەكەمی مانگی موحەرەمدا، ئەم پلانەش بە لابردنی فەرشی سوری دەوروبەری مەزاری پیرۆز دەستیپێكردوەو لەجیاتیدا نایلۆنی كاربتی رەنگ سوریان داناوە كە روبەڕەكەی 25 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.
عیساوی راشیگەیاندوە، پلانی تایبەتیان بۆ زیارەتكاران لە شاری دێرین داڕشتوە كە خۆی لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوەو بابەتەكانی پاككەرەوەدا دەبینێتەوە، هەروەها زیاتر لە 100 تیمیان لە دەوروبەری مەزارگەكە تا ئەو رێگایانەی دێتەوە سەری بڵاوەپێكردوە بۆ خزمەتكردنی زیارەتكاران، جگەلەوەش فێنككەرەو چەندین خزمەتگوزاری تریان داناوە تاكو هاووڵاتیان بە ئاسانی زیارەتی خۆیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group