چین هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی كۆمپانیا و كه‌سه‌ بیانیه‌كان ده‌كات

19/09/2020 جیهان

نه‌وا
ناكۆكیه‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا تادێت قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ و له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌نگاوه‌كانی واشنتۆن، په‌كین هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیه‌ بیانیه‌كان ده‌كات.
حكومه‌تی چین رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا بیانیانه‌ ده‌خاته‌ لیستی سزاكانیه‌وه‌، كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نن.
هاوكات حكومه‌تی چین لیستێكی له‌ ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای بیانی ئاماده‌كردووه‌، كه‌ له‌ روانگه‌ی حكومه‌تی په‌كینه‌وه‌ جێگه‌ی متمانه‌ نین.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و هه‌نگاوه‌ی چین وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌كانی واشنتۆن له‌ دژی كۆمپانیا چینیه‌كان لێكده‌درێته‌وه‌.
رۆژی هه‌ینی ئه‌مریكا هه‌ر دوو ئه‌پی ویچات و تیك تۆكی چینی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی په‌كینه‌وه‌ بۆ سیخۆڕی به‌سه‌ر ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group