تەندروستی هەولێر: لە هەرێم 3 هەزارو 500 توشبوی تالاسیما هەیە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، زیاتر لە 3 هەزار و500 توشبوی تالاسیما لە هەرێمی كوردستان هەیە.
دلۆڤان محەممەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمرۆ 8-5 رۆژی جیهانی نەخۆشانی تالاسیمایە لە جیهانداو بەپێی ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان 3 هەزارو 500 توشبوی نەخۆشی تالاسیما تۆماركراوە، لەو رێژەیە هەزارو 150 نەخۆشیان لە شاری هەولێر و 180 توشبویان لە ئاوەرەكانی نیشتەجێی سنوری پارێزگاكانن. 
ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارین گرینگی زیاتر بدەین بە نەخۆشانی تالاسیما لە هەرێمی كوردستان، هەروەها داوا دەكات بۆ كەم كردنەوەی توشبوانی تالاسیما، پشكنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری ئەنجام بدرێت.
رۆژی 8-5 رۆژی نەخۆشانی تالاسیمایەو رۆژێكی بۆ دانراوە لە جیهاندا، بەپێی ئەوەش داواكاری لە نەخۆشانی تالاسیما كراوە بۆ ئەنجامدانی پشكنین پێش هاوسگیری بۆ كەم كردنەوەی توشبوانی نەخۆشیەكە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group