وەزارەتی دارایی: بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین كە بانكی TBI بەشداری لە "هەژماری من" دەكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین كە بانكی عیراقی بۆ بازرگانی TBI بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بەدیجیتاڵكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكات.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بەپێی رێنماییەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی حكومەتی هەرێم و تیمی هەژماری من لەم هەفتەیەدا، چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانكی عیراقی بۆ بازرگانی TBI ئەنجام داوە، لە كۆبونەوەكاندا گفتوگۆ لەبارەی میكانیزم و پێداویستییەكانی كردنەوەی هەژمارەكان و پرۆسەی دروستكردنی كارت و بڵاوكردنەوەی ئامێرەكانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بانكی عیراقی بۆ بازرگانی هاوتا لەگەڵ شەش بانكی دیكەی عیراق بژاردەیەكی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانكی بە هاوڵاتییان دەبەخشێت، ئەمەش هەواڵێكی دڵخۆشكەرە بۆ موچەخۆرانی كەرتی گشتی لە هەرێمی كوردستان و كەرتی دارایی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group