پۆلیسی‌ سلێمانی دو تۆمەتباری دەستگیركرد كە سندوقی خێری مزگەوتیان دزیوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ شارەزور دو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێشینەی‌ تاوانیان هەبوە.
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، دو تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە پێشتر لە شاری سڵێمانی چەند تاوانێكی دزیكردنیان ئەنجامداوەو بەنیاز بون لە قەزای شارەزوریش هەمان تاوان ئەنجام بدەن.
لەوبارەیەوە باس لەوەشكراوە، لەكاتی‌ گەڕان‌ و دانانی‌ بازگەی‌ كاتی‌ هێزەكانی‌ پۆلیسدا، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ شارەزورەوە گومان خرایە سەر دو تۆمەتبار، دوای‌ دەستگیركردنیان‌ و لەكاتی‌ لێكۆڵینەوەكاندا هەروو تۆمەتبار دانیان بەوەدا ناوە كە پێشتر لە شاری‌ سلێمانی‌ ماتۆڕسكیل‌ و سندوقی‌ خێری‌ مزگەوتیان دزیوە. 
هەردو تۆمەتبار لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا ب بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای‌ سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group